لە دهۆك سێ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 3 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبووەوەكان گەیشتۆتە 118 كەس. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە، 3 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە. ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا […]