قایمقامیه‌تی سلیمانی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنماییه‌كان 14 شوێن داده‌خات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت 14 شوێن داده‌خات
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت شوێنی كاركردن داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: شوێنه داخراوه‌كان له كافتریا و گازینۆ، چێشتخانه و چایخانه، سارده‌مه‌نی و شیرینی، نانه‌واخانه و هۆڵه‌كانی وه‌رزش پێكهاتون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك رێكاری خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی داوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه به لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیەت ڕاشیگه‌یاند: داوا له خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی مه‌كه‌ن تا لیژنه‌كان ناچارنه‌بن شوێنه‌كانیان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.
لەشكر حەمید ئه‌وه‌شی وت: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه