English | عربي

مانگ گیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستان رودەدات


مانگ گیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستان رودەدات

2019/07/17 | 00:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمشەو دیاردەی مانگ گیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستان رویداو هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەكانەوە سەیری دیمەنی مانگیان كرد بەپێی كەشناسی هەرێم دیاردەكە تا كاتژمێر 1:59 خولەكی نیوەشەو بەردەوام دەبێت.ئەمشەو كاتژمێر 11:00 لە هەریەك لە شارەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك، هاوشێوەی بەشێكی زۆر لە وڵاتانی نیوەگۆی زەوی دیاردەی مانگ گیران رویدا، هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەكانەوە سەیری دیمەنی مانگ گیرانەكەیان كرد، بەپێی كەشناسی هەرێمی كوردستان دیاردەكە 2 كاتژمێرو 58 خولەك دەخایەنێت.پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو مانگ گیرانی نیمچەیی Partial Lunar Elipse لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا رودەدات.بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن بە پێولێنە فەلەكییەكان ئەمڕۆ سێشەممە، 2019.7.16 مانگ گیرانێكی نیمچەیی Partial Lunar Eclipse لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا دەبینرێ.ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەفریقاو ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هیندییشدا دەبینرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە هەرێمی كوردستان ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەفریقاو ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هیندییشدا دەبینرێ.سەبارەت بە كات و قۆناغەكانی ئەم مانگ گیرانە نیمچەییە کەشناسی دەڵێت، رۆژی سێشەممە 2019.7.16- كاتژمێر 9:43ی شەو بە كاتی هەولێر، مانگ گیران دەستپێدەكات و ئەوكاتە مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەری زەوی (Penumbra) كە ئەستەمە بە چاوی ئاسایی هەستی پێ بكرێت، بەڵام لە رێگەی وێنەگرتنی فەلەكی دەردەكەوێت. 

كاتژمێر 11:01 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە نێو ناوچەی سێبەری تاریكی زەوی

راشیگەیاندوە، كاتژمێر 11:01 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە نێو ناوچەی سێبەری تاریكی زەوی Umbra و ئەوكاتە بەچاوی ئاسایی هەستی پێدەكرێت.کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕو، رۆژی چوارشەمە 2019.7.17 كاتژمێر 12:30ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەگات بە بەرزترین ئاست و نزیكەی %74ی دیسكی روناكی مانگ تاریك دەبێت.

كاتژمێر 1:59ی بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەیی كە ماوەكەی بە تەواوی 2 كاتژمێرو 58 خولەك دەخایەنێت

بەپێی راپۆرتەکەی کەشناسی، كاتژمێر 1:59ی بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەیی كە ماوەكەی بە تەواوی 2 كاتژمێرو 58 خولەك دەخایەنێت، كاتژمێر 3:17 بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر و كۆتایی مانگ گیران بە تەواوی.کەشناسی رونیکردوەتەوە، كاتی گشتیی دیاردەی مانگ گیران بە هەرسی قۆناغ پێنج كاتژمێر و 33 خولەك و 16 چركە دەخایەنێت و قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر بە چاوی ئاسایی هەستی پێناكرێت و دوریی نێوان مانگ و زەوی لە ئەمشەودا دەگاتە 398 هەزارو 571 كیلۆمەتر.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending