English | عربي

مەسرور بارزانی: لە سەردانەکەمان بۆ بەغدا ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێن خستمانه‌ ڕوو


مەسرور بارزانی: لە سەردانەکەمان بۆ بەغدا ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێن خستمانه‌ ڕوو

2019/07/17 | 01:25

(هەواڵ كوردستان)- "لە داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به‌ گفتوگۆی ته‌كنیكی دەکرێت"

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی"‎بۆ تاوتوێکردنی کێشە و پرسە هەڵواسراوەکان سەردانی بەغدامان کرد".

 

مەسرور بارزانی، نووسویەتی" ڕۆژی سێشەممە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

 

ئاماژەی بە ئەوە کردووە کە ‎لەو سەردانەدا لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ کۆبوونەتەوە و باسیان لە هەموو کێشە و پرسەکان کرد، ئومێدیشی خواستووە کە بتوانن لە چارەسەری کێشەکاندا پێشکەوتن بکەن.

 

نووسویەتیشی"‎لە میانی کۆبونەوەکانماندا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکان لە سەر بنەمای دەستور جەختمان لە گفتوگۆی جددی کردەوە".

 

‎ڕوونیشیکردووەتەوە کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت، خستوویانەتە ڕوو، ڕاشیگەیاندووە"له‌سه‌ر پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی تەکنیکی بۆ دیاریکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رێککەوتووین، کە له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به‌ گفتوگۆی ته‌كنیكی بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending