English | عربي

مافە داراییەکانی پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە خەرج کرا


مافە داراییەکانی پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە خەرج کرا

2019/07/17 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)- لە کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا،ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دابینکردنی یەک ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ مافە داراییەکانی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ١٦ ی تەموزی ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیار دراوە پارەی جوتیارانی ساڵی ٢٠١٩ خەرجبکرێت کە بڕی یه‌ک ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019 دابین بکات بریاریش دراوە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە له‌ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی قه‌رزدەکات وئەو پارەیەش خەرجدەکرێت بۆ جوتیارانی عێراق، جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending