English | عربي

حکوومەتی عێراق چەند رێنمایییەک بۆ خۆپیشاندانی هەینیی داهاتوو دەردەکات


حکوومەتی عێراق چەند رێنمایییەک بۆ خۆپیشاندانی هەینیی داهاتوو دەردەکات

2019/07/17 | 14:05

(هەواڵ كوردستان)-

حکوومەتی عێراق چەند رێنماییەک بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەردەکات، کە بڕیارە هەینیی داهاتوو ئەنجام بدرێ.

رۆژی 14-7-2019، رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی رایگەیاند، کە رۆژی هەینی 19-7-2019، خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە بەسرە و ژمارەیەک پارێزگای دیکە، رێک دەخات.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی حکوومەتی حێراقییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە حکوومەت رێنمایی داوە بەوەی، خۆپیشاندانەکە نەبێتە هۆی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنی و سیاسییەکان.

هەروەک ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، پێویستە پرۆسەی گواستنەوەی خۆپیشاندەران بۆ ئەو شوێنانەی دیاری کراون بۆ خۆپیشاندانەکە، بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام بدرێت.

رەوتی حیکمە، کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی راگەیاندووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending