هەواڵی کوردستان ئێستا

خانەقین.. داعش هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگە

خانەقین.. داعش هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگە
خانەقین.. داعش هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگە

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

 

ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێكی پێشمەرگەی کوردستان و بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە برینداربوون.

عەقید جمور ڕۆستەم، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای سێی هێزی پێشمەرگە لەناو شەڕەکەوە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمشەو ٤/۱۲/۲۰۱۹ چەکدارانی داعش لە گوندی (دەکەی حاجی قادر) ی سەر بەقەزای خانەقین، هێرشیانکردە سەر فەوجی سێی لیوای سێی هێزی پێشمەرگە و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولادا درووستبووە".

گوتیشی: "بەهۆی شەڕەکەوە ٤ پێشمەرگەی فەوجەکەمان برینداربوون و لەبەر مەترسی بۆمبڕێژکردنی ڕێگاکەش ناتوانین بیانگەیەنینە نەخۆشخانە".