English | عربي

برازاكه‌ى نێچیرڤان بارزانى رونكردنه‌وه‌یەک سەبارەت بە روداوەکەی ئەمرۆ ده‌دات


برازاكه‌ى نێچیرڤان بارزانى رونكردنه‌وه‌یەک سەبارەت بە روداوەکەی ئەمرۆ ده‌دات

2019/07/18 | 01:05

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-مەتین بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی رونکردنەەوەیەک سەبارەت بە روداوی تەقەکردنەکەی ئەمرۆی هەوڵێر دەدات و دەڵێت"هه‌ندێک كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستوەته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نوسيوه‌".مەتین بارزانی دەڵێت "ئه‌مڕۆ له‌ كاتى روداوى ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاوڵاتيى تر بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بوين"."سوپاس بۆ خوا كه‌ هه‌مومان سه‌لامه‌ت بوين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه‌ قوربانى" مەیتن بارزانی وا دەلێت. بە وتەی ئەو  هه‌ندێك كه‌ناڵى "نابه‌رپرس"ى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى ئەویان  له‌وێ قۆستوەته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه‌. ئاماژە بەوەش دەکات، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه‌ په‌نا بۆ ياسا ده‌بات  و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ تۆمار ده‌كات، لە کۆتایشدا دەڵێت"خوا كوردستان بپارێزێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending