English | عربي

یه‌كێتیى مامۆستایان چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات


یه‌كێتیى مامۆستایان چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

2019/07/18 | 01:20

(هەواڵ كوردستان)-

یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان چه‌ند داواكارییه‌كى تایبه‌ت به‌ خوێندن و مامۆستایانى كوردستان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

 

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى،جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایتنى كوردستان به‌ (باسنیوز) ى ڕأگه‌یاند: "له‌و داواكارییانه‌ كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانمان كردووه‌،داواى دابینكردنى بودجه‌یه‌كى شایشته‌مان به‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه‌ باڵه‌خانه‌ى خوێندن و كێشه‌ى كه‌مى و نه‌بوونى میلاكى پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

 

گوتیشى: "هاوكات داواى په‌سندكردنى یاساى پارێزبه‌ندى مامۆستایانمان كردووه‌، هاوكات یاساى خانه‌نشینى هه‌موار بكرێته‌وه‌ و هاوشێوه‌ى به‌غداى لێبكرێت".

 

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى باسى له‌وه‌شكرد كه‌ داواى ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كێشه‌ى شوێنى نیشته‌جێبوونى مامۆستایان به‌پلانیكى تایبه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت و چاره‌نووسى مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیش له‌ ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى ژماره‌بانكىیەوە چاره‌سه‌ر بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending