English | عربي

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە


کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

2019/07/18 | 01:20

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پێشخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەلایەن ستافێک لە پزیشکی پسپۆڕەوە گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لەزانکۆی ڕاپەڕین کرا.

 

تەها محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەمەبەستی پێشخستنی خزمەتگوزارییە پێویستیەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پسپۆڕی تەندروستی تاوتوێی کردنەوەی کۆلیژی پزیشکی درا لە زانکۆی ڕاپەڕین".

 

گوتیشی: "دوای تاوتوێکردنی تەواوی بابەتەکە بڕیاردرا ئامادەکاری زیاتر بکرێت بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی و بۆردێکی ڕاوێژکاری لەپزیشکانی پسپۆڕ درووستبکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و ھەوڵەکانی ھەموو لایەکیش چڕتر بکرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ھەنگاوەکان".

گوتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، کە پار ساڵ کۆبوونەوەیەکی ھاوشێوە بەڕێوەچووە و ھەندێک لە ھەنگاوەکان جێبەجێکراون کە سێ لە نەخۆشخانەکانی سنوورەکە کران بەنەخۆشخانەی فێرکاری.

گوتیشی: "بەردەوام دەبین بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیە بنەرەتییەکان و کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending