English | عربي

پەرلەمانتارێک: پێویستە لە دەرکردنى یاساى نەوت و غاز رەچاوى سیستەمى نامەرکەزى بکرێت


پەرلەمانتارێک: پێویستە لە دەرکردنى یاساى نەوت و غاز رەچاوى سیستەمى نامەرکەزى بکرێت

2019/07/18 | 01:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێکى لێژنەى نەوت و غاز لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند ئێمە دەمانەوێت یاسای نەوت و غاز بەجۆرێک دابڕێژرێت، چارەسەرى کێشەى نەوت و غاز لەسەرتاسەرى عێراق بکات ئەمەش بە رەچاوکردنى سیستەمى نامەرکەزى دەبێت.

 

د.

ئارام بالەتەیى ئەندامى لێژنەى نەت و غاز لە پەرلەمانى عێراق بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تا ئێستا سێ رەشنوسى یاساى تایبەت بە نەوت و غاز ئاراستەى پەرلەمانى عێراق کراوە بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییەکانى عێراق بەتەواوى لەسەر هیچ یەکێک لەو رەشنوسانە کۆک نین، ئەوەى سەبارەت بە کورد گرنگە ئەوەیە ئێمە دەمانەوێت عێراق ببێتە خاوەنى یاسایەک کە چارەسەرى کێشەى نەوت وغاز بکات لە تەواوى عێراق".

 

راشیگەیاند: "دەرچوواندنى یاسایەکى لەوجۆرەش کاتێک دەبێت کە بەرپرسانى بەغدا بەوشێوەیە لە وڵات بڕوانن کە عێراق وڵاتێکى فیدڕاڵییە چونکە لە دەستوور ئەمە چەسپێندراوە بۆ ئەوەى سیستەمى نامەرکەزى بچەسپێت و دەسەڵات قۆرخ نەکرێت لەلایەن ناوەندەوە".

 

ئەندامەکەى لێژنەى نەوت وغازى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەئەوەش کرد" ئەوەى بەلاى کوردەوە گرنگە یاساى نەوت و غاز بە جۆرێک بێت مافى هەرێمەکانى تێدا رەچاوبکرێت بۆئەمەش پێویستە هەرسێ رەشنووسەکە تێکەڵ بکرێت و سەرئەنجام عێراق ببێتە خاوەن یاسایەک کە تێیدا مافى هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەمەش پێویستە ئەو بەربەستە تێک بشکێنین کە عێراق دەوڵەتێکى مەرکەزییە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending