English | عربي

پۆستی ئێستای ئاشتی هەورامی لە حكومەتی هەرێم بڵاودەكرێتەوە


پۆستی ئێستای ئاشتی هەورامی لە حكومەتی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

2019/07/18 | 19:45

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ نوسیویەتی، ئاشتی هەورامی پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزەی وەرگرتوە.لە پۆستێكدا كە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، سۆران عومەر نوسیویەتی، "ئاشتی ھەورامی بەم پۆستەوە لەئیشەکەی بەردەوامە!"

ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشوی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم، لە ئێستادا پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزەی وەرگرتوە

بەپێی ئەو وێنەیەی كە لەپۆستەكەدا سۆران عومەر بڵاویكردوەتەوە، ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشوی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم، لە ئێستادا پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزەی وەرگرتوە.بڵاوكردنەوەی ئەو پۆستە لەكاتێكدایە كە، لە ئێستادا پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕنەكراوەتەوە و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو وەزارەتە بەڕێوە دەبرێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending