English | عربي

لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان دڵنیایى ده‌داته‌ كۆنسوڵگەی وڵاتان


لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان دڵنیایى ده‌داته‌ كۆنسوڵگەی وڵاتان

2019/07/18 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند ره‌وشى كوردستان له‌وپه‌ڕى ئارامیدایه‌، بۆیه‌ دڵنیایى ته‌واو ده‌ده‌ینه‌ كۆنسوڵگەی وڵاتانى بیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

حیكمه‌ت گه‌ودا ئه‌ندامى لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند "ئێمه‌ به‌ توندى ئیدانه‌ى رووداوى چێشتخانەكەی هه‌ولێر ده‌كه‌ین و به‌ وردى چاودێرى ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ین، لێره‌وه‌ش دڵنیایى ته‌واو ده‌ده‌ینه‌ كۆنسوڵگەی وڵاتانى بیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و كارمه‌نده‌كانیان كه‌ ره‌وشه‌كه‌ ئارامه‌، به‌ تایبه‌ت هه‌ولێرى پایته‌خت، كه‌ باره‌گاى ژماره‌یه‌كى زۆری كۆنسوڵگەى وڵاتانی لەخۆ گرتووە".

هەروەها رایگه‌یاند "رووداوى هاوشێوه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌ سه‌ر چێشتخانەیەك له‌ هه‌ولێر، له‌ هه‌موو جیهان رووده‌دات، به‌ تایبه‌ت ئه‌و جێگایه‌ شوێنێكى گشتییه‌ و هه‌موو خه‌ڵكێك رووى تێده‌كەن".

په‌رله‌مانتاره‌كە ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ به‌ مه‌به‌ستى شێواندنى بارى ئه‌منى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ ئامانجى له‌كه‌داركردنى ناوبانگى وڵاته‌كه‌مان و تێكدانى په‌یوه‌ندیى كوردستانە له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى له‌مێژینه‌ى ئابوورى و دیبلۆماسى و سیاسیى زۆر گرنگه‌".

حیكمه‌ت گه‌ودا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمه‌ له‌ تواناكانى هێزه‌كانى ئه‌من و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان زۆر دڵنیاین، بۆیه‌ لێره‌وه‌ دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان و سه‌رمایه‌دار و بازرگانان كه‌ به‌ ئارامى ژیانى خۆیان بگوزه‌رێنن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending