ئەمریكا.. گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا 122 هه‌زارى تێپه‌ڕاند
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمریكا، لە كاتێكدا ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ویلایەتى نیویۆرک لە داكشاندایە بەڵام لە سەرووى ریزبەندیى ئەو ویلایەتانەدایە كە زۆرترین كاریگەرى ڤایرۆسى كۆرۆنایان له‌سه‌ره. تا ئێستا لەو ویلایەتە ٤١١ هەزار و ٢٦٤ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوه و ٣١ هەزار و ٢١٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
له ئەمریكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٢٢ هه‌زار و ٢٥٩ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ بوون، ٢٥ هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س زیادیكردووه و گه‌یشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٥٧ هه‌زار و ٣٢٣ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ٢٥٦ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ١٢٢ هه‌زار و ٢٥٩ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمریكا، هه‌ریەک له بەڕازیل به یەك ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٩٩٠ حاڵه‌ت، رووسیا به ٥٩٢ هه‌زار و ٢٨٠ حاڵه‌ت و هیندستان به ٤٢٧ هه‌زار و ٤٦ حاڵه‌ت دێن.
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمریكاش، لە كاتێكدا ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ویلایەتى نیویۆرک لە داكشاندایە بەڵام لە سەرووى ریزبەندیى ئەو ویلایەتانەدایە كە زۆرترین كاریگەرى ڤایرۆسى كۆرۆنا لەسەریانە.
تا ئێستا لەو ویلایەتە ٤١١ هەزار و ٢٦٤ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوه و ٣١ هەزار و ٢١٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
له‌دوای نیویۆركیش هه‌ریه‌ك له كایفۆرنیا به ١٧٨ هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون و نیوجێرسى به نزیكەى لە ١٧٢ هه‌زار حاڵه‌ت دێن.
ژمارەى ئەو كەسانەى له ئه‌مریكا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئەنجامدراوە، ٢٨ ملیۆن و ٥٠٥ هەزار و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانەیش كه چاكبوونه‌ته‌وه ٩٨٠ هەزار کەسى تێپەڕاندووە.