وەزیری دارایی: بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران هەموومان لەگەڵی بووین
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لەبارەی بڕیارهكانى ئهنجومهنى وهزیران بۆ كهمكردنهوهى موچه، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت: بڕیارەکان بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و هەموومان لەگەڵی بووین و هیچ وەزیرێك لە دژی قسە ناكات.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لەبارەی گۆڕانکاری لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و بژاردەکانی بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گوتی کە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە لاواز بووە و ئەم بژاردانەی خوارەوە بەردەست بوون:
یەکەم: مووچە نەدرێت
دووەم: 60 رۆژ جارێك مووچە بدرێت و ئەو كاتەش مووچە دەبوویە لە 50% بۆ هەر مانگێك
سێیەم: هەندێك وەزارەت مووچە وەربگرن و ئەوانی دیكە لێی بێبەشبن و چاوەڕوان بن
چوارەم: بەپێی رێژەی كورتهێنانەكە مووچە كەمبكرێتەوە، واتە بە رێژەی لە 34%
پێنجەم: هەوڵبدرێت لە رێگەی قەرزەوە كورتهێنانەكە بە رێژەى 34%ـە داپۆشرێت
وەزیری دارایی وتیشى، بەناچاری لەو پێنج بژاردە خراپە" بژاردەی گۆڕانکاری لە مووچە و دەرماڵەیان هەڵبژاردووە.
راشیگهیاندووه، بە داخەوە بڕی ئەوپارەیەی قەرزكرا بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكە، بەشی داپۆشینی هەمو كورتهێنانەكەی نەكرد و تەنها بۆ کورتهێنانى بودجەى بۆ (21%) دابەزاند."
ئاوات شیخ جەناب، دهشڵێت: بڕیارى گۆڕانکاری مووچە تەنها بۆ ئەم مانگەیە و بەرپرسیارێتیەکەیشی دەكەوێتەسەر هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری هەمومان بووە.
ئاوات شێخ جەناب بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ بە هۆکارێکی دیکە دەزانێت بۆ خراپی دۆخی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت: قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەری تەواوی کردووەتە سەر داهاتی ناوخۆ.
وەزیرى دارایى دەشڵێت: ئەم بڕیارە بەرپرسیاریەتیەكەی دەكەوێتە سەر هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و هیچ وەزیرێك لە دژی قسە ناكات و بڕیاری هەموومان بووە.