English | عربي

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن داوایەک ئاراستەی ئاوارە عەرەبەکان دەکات


ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن داوایەک ئاراستەی ئاوارە عەرەبەکان دەکات

2019/07/19 | 10:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاراستەی ئاوارە عەرەبەکان، دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن داواکە ئاراستەی ئەو ئاوارە عەرەبانە دەکات، کە لە دوای 2013ـەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە و لە هەولێر نیشتەجێن.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە ئەو ئاوارە عەرەبانە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان.

پێویستە ئاوارەکان ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە یان کارتی نیشتمانی، کارتی دەنگدان، پسولەی خۆراک و بەڵگەنامەی سەلمێنەری راگوێزران، لەگەڵ خۆیان ببەن.

بەهۆی شەڕی تائیفیی و هەڕەشەی میلیشیا چەکدارییەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی، کە زۆررینەکان سوننەمەزهەبن، ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.

ناوی بنکەکان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending