English | عربي

کچە کوردێک بە ئاڵای کوردستانەوە سێ مەدالیای زێڕ لە ئێران بەدەست دەهێنێت


کچە کوردێک بە ئاڵای کوردستانەوە سێ مەدالیای زێڕ لە ئێران بەدەست دەهێنێت

2019/07/19 | 12:40

(هەواڵ كوردستان)-

پاڵەوان وڕاهێنەر خاتوو دڵخۆش عەبدوڵڵا، کە خەڵکی شاری (ڕانیە)ـیەیە، بەشداریی لە پاڵەوانییەتی هێزی لەش لەوڵاتی ئێران کرد.

دڵخۆش عەبدوڵڵا دوای ڕکابەرییەکی بەهێز، توانی لە هەرسێ یاریی (دبنی - دید لیفت - پێنج پرێس)، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت وببێتە خاوەنی سێ مەدالیای زێڕ.

ئەو کچە پاڵەوانە کوردە، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکانیدا، ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending