هەواڵی کوردستان ئێستا

"پێشمەرگە لە چەکدارانی داعش هاتوەتە دەست و ڕاویان ناون"راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی داعش

"پێشمەرگە لە چەکدارانی داعش هاتوەتە دەست و ڕاویان ناون"راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی داعش
"پێشمەرگە لە چەکدارانی داعش هاتوەتە دەست و ڕاویان ناون"راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی داعش

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەزارەتی پیشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەلامارەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر لیوای سێی پیشمەرگە لە خانەقین بڵاوکردەوە و دەڵێت" چەکدارانی داعش راونراون".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، "بەداخەوە، ئەمشەو  تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان)  هەر زو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌".

وەزارەتی پێشمەرگە خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەنەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان..

وەزارەتیی پێشمەرگە لە راگەیەنروەکەیاندا ئاماژە بەوەدەدەن لەماوەی رابردودا، چەندین جار هۆشداریان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە.

"ئەو روداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابو" وەزارەتەکە لە راگەیەنراوەکەیدا وا دەڵێت.

هاوکات داواش داوا لە هاوپەیمانان دەکەنن، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو  چڕتربکەنەوە، " بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت".