
خەندان-وەزارەتی پیشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەلامارەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر لیوای سێی پیشمەرگە لە خانەقین بڵاوکردەوە و دەڵێت" چەکدارانی داعش راونراون".لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، "بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لهسنوری كوڵهجۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زو لەلایەن هێزهكانی پێشمهرگه وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتونهته دهست و راونران و پهلامارهكهیان تێكشكاندوه".وەزارەتی پێشمەرگە خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەنەوە هێزهكانی پێشمهرگه لهئامادهباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان..وەزارەتیی پێشمەرگە لە راگەیەنروەکەیاندا ئاماژە بەوەدەدەن لەماوەی رابردودا، چەندین جار هۆشداریان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە."ئەو روداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابو" وەزارەتەکە لە راگەیەنراوەکەیدا وا دەڵێت.هاوکات داواش داوا لە هاوپەیمانان دەکەنن، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربکەنەوە، " بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت".