هەواڵی کوردستان ئێستا

رێگەنادەین لەپێناو بەرژەوەندی تاکەکەسیدا یاری بەخوێنی شەهیدان بکرێتکۆمەڵەی پێشمەرگە و رێكخستنه دیرینەکانی یەکێتی: دەبێت کۆنگرە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی سەبارەت بە بەستن و ئەگەری دواخستنی کۆنگرە پەیامێک ئاراستەی کۆمیتەی سەرکرایەتی حزبەکەیان دەکەن و داوای دوانەخستنی کۆنگرە دەکەن.

لەپەیامەکەدا هاتوە"لەم بارودۆخه هەستیارەدا و لەپێناو به رژەوەندی باڵای یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکدا بەپێویستی دەزانین رای خومان لەسەر بەستنی کونگرەی چوارەمی یه کێتیەکەمان بخەینەرو بەلەبەرچاوگرتنی بارودوخی ئیستای هەرێمی کوردستان و پێگەی یەکێتی له ناوخۆ و دەرەوەدا".

"وەک کۆمەڵە داوا دەکەین لەسەر بەستنی کۆنگره بەر لەهاتنی سەری ساڵی نوێ و دوانەخستنى له ژێر هیچ بیانویەکدا، له كاتیكدا سەرجەم ئامادەکاریەکان جێبەجێکراوه" لە پەیامکەدا وا نوسراوە.

دەشڵێن" نامانەوێت نیگەرانیەك و بێئومێدیەك بۆسەرجەم ئەندامان و کادران و جەماوەری یەکێتی دروستبێتەوه . 

 داواش دەکەن، به ستنی کۆنگره و گه ڕاندنەوەی متمانه له نێوان سه رکردایەتی و کادرانیدا لەسەربنەمای هەڵبژاردنی راستەوخۆ و ئازاد بیت و دور بێت له هەمو ( توافقنك ) تەنها هۆڵی کۆنگره و دەنگدانی پاك و بێگەرد بڕیاردەربێت.

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی هۆشداریش دەدەن لە ئەگەری دواخستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیان و دەڵێن" رێگەنادەین له پێناو بەرژەوەندی تاکه کەسیدا یاری بەخوێنی شەهیدان و مێژوی یەکێتی و کەم ئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و رێكخستنه دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی جەماوەرەکەیی بكرێت، لەو پێناوەشدا هەڵوێستی توندمان دەبێت".