English | عربي

هاوكارێكی مه‌زلوم داغ له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا


هاوكارێكی مه‌زلوم داغ له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

2019/07/20 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ی به‌شدار له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، كه‌ یاریده‌ده‌ری مه‌زڵوم داغ بووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:

یه‌كێك له‌ هاوكارانى (مه‌زلوم داغ)، تاوانبار له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له‌ ریستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بی****ز) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، یوسف)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-7-2019، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆرى كوردستان ده‌ستگیر كرا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending