English | عربي

کۆنگرەی ئەستانا بۆ چارەسەری پرسی سووریا دەست پێ دەکاتەوە


کۆنگرەی ئەستانا بۆ چارەسەری پرسی سووریا دەست پێ دەکاتەوە

2019/07/20 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)-

کازاخستان -KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی ٨ی ئەمساڵ گەڕێکی تری کۆنگرەی ئەستانە بۆ چارەسەری پرسی سووریا دەست پێ دەکاتەوە.

سەرکردەیەکی سیاسیی کوردیش دەڵێ، ئەگەر ئەمەریکا و ڕووسیا لەسەر پرسی سووریا ڕێک نەکەون، هیچ چارەیەک ناکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ئەوەیشی ڕایگەیاندووە، کە لە ١ و ٢ی مانگی هەشتی ئەمساڵدا وڵاتانی گرەنتیکار، ڕووسیا و ئیران و تورکیا، لە ئەستانەی پایتەختی وڵاتی کازاخستان کۆ دەبنەوە و نوێنەری حکوومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکانیش ئامادە دەبن.

فواد عەلیکۆ، سەرکردەی سیاسیی ئەنەکەسە، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەم گەڕەش وەک گەڕەکانی تر بێئەنجام دەبێت، چونکە هەرکاتێک ڕووسیا و ئەمەریکا لە کۆنگرەکەدا نەبن، کەواتە ئەنجامی نەبووە."

گوتیشی: "زۆر پرسی هەڵپەسێردراو هەن، لەوانەش دەستووری سووریا و ڕۆژهەڵاتی فورات و ئەمانەش بوونەتە پرسی نێودەوڵەتی، بۆیە چارەسەری پرسی سووریا لە کۆنگرەی جنێفە."

ئەم جارە نوێنەری وڵاتانی ئۆردن و عێراق و لوبنانیش ئامادەی کۆنگرەکە دەبن، وەک چاودێری بارودۆخی شاری ئیدلب و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

کــاروان بــاعەدری

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending