English | عربي

دژە تیرۆری کوردستان: یەکێک لە هاوکارانی مەزلوم داغ دەستگیرکرا


دژە تیرۆری کوردستان: یەکێک لە هاوکارانی مەزلوم داغ دەستگیرکرا

2019/07/20 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-دەزگای دژە تیرۆری کورستان رایدەگەیەنێت، یەکێک لە هاوکارانی هێرشبەرەکەی روداوەکەی هەولێر-یان دەستگیرکردوە.لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆردا هاتوە" يه‌كێك له‌ هاوكارانى (مه‌زلوم داغ)، تاوانبار له‌ كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له‌ ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر-یان دەستگیر کردوە"دژەی تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، تاوانبارەکە ناوى (محه‌مه‌د بي****ز)ە  و  ناوەکانی (دژوار، مامه‌ند و يوسف) وەک نازناو بەکارهێناوە.ناوبراو ئەمرۆ لە هەولێر، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی  به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كراوە.

پێشتر خەندان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی بهێنرێت زانیویەتی، "دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەیان كەس ئەنجامداوە و لە ئێستادا چەندین كەس لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending