هەواڵی کوردستان ئێستا

د.سەبا‌ح هه‌ورامى: ته‌نها پێشنیازی کەرەنتینە دەکەین له‌ سلێمانى

د.سەبا‌ح هه‌ورامى: ته‌نها پێشنیازی کەرەنتینە دەکەین له‌ سلێمانى
د.سەبا‌ح هه‌ورامى: ته‌نها پێشنیازی کەرەنتینە دەکەین له‌ سلێمانى

2020-06-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: هیوادارین کە شەپۆلی سێیەم شەپۆلی کۆتایی هاتنی کۆرۆنا بێت، ده‌شڵێت: ئێمە وەک تەندروستی تەنها پێشنیازی کەرەنتینە دەکەین.

د.سەبا‌ح هه‌ورامى ده‌شڵێت: ململانێی سیاسیی تێکەڵ بە بارودۆخی کۆرۆنا کراوە، بەڵام ئەمە بیرکردنەوە و کارێکی هەڵەیە، بارودۆخی کۆرۆنا کردەیەکی تەنها پزیشکییە، تەنها ئەوان دەتوانن بەرپرس بن لە ئاراستەکردنی خەڵک بەرامبەر بە کۆرۆنا، نەوەک لایەنە سیاسییەکان، بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی-یش، وەک هەموو بارودۆخەکانی تر، بابەتی کۆرۆنا تێکەڵ بە ئەجەندای سیاسی کراوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: ئێمە وەک تەندروستی تەنها پێشنیازی کەرەنتینە دەکەین، لیژنەی ئەمنی هەڵدەستن بە رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کەرەنتینە، بەهۆی نەبوونی متمانەی هاووڵاتییان، بەهۆی ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، یان بەهۆی ئەوەی کە ناتوانن رووبەڕووی ئیرادەی هاووڵاتییان ببنەوە، بە ئەنجام گەیاندنی کەرەنتینە زەحمەت دەبێت، پێش هەموو شتێک دەبێت خەڵک ئەو بڕوایەی بۆ دروست بێت کە کەرەنتینە سوودی دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: هەرچەندە نازانین لووتکەی ئەم نەخۆشیە چەند کەس تووش دەکات، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە لووتکە. لووتکە ئەو کاتەیە کە ژمارەکە دەگاتە بەرزترین حاڵەت و دواتر دادەبەزێت، ئومێدەوارین ژووری ئۆپەراسیۆنی سلێمانی بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا هەنگاو بنێت، پاشان دەکرێت ژمارەی تووشبووان لە سلێمانی بەرەو کەمی بڕوات، کەرەنتینەی هەشت رۆژ و ١٠ رۆژ کار ناکاتە سەر بژێوی خەڵک، بەڵام لە رووی تەندروستییەوە زۆر سوودی لێ دەبینین.