English | عربي

لەبارەی گۆڕانکاریی لە مووچەى بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت


لەبارەی گۆڕانکاریی لە مووچەى بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت

2019/07/22 | 00:20

(هەواڵ كوردستان)- لەم مانگەوە دەچێتە بارى جێبەجێکردنەوە

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند گۆڕانکارى بەسەر مووچەى ئەو پێشمەرگانەدادێت کە بە کەمئەندامى سەنگەر ئەژمارکراون و لە لێژنەى پشکنینى پزیشکى دەرنەچوونە.

 

فەریق جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە بە(باسنیوز) راگەیاند: " لەسەر راسپاردەى سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجوومەنى وەزیران و بەفەرمانى وەزارەتى پێشمەرگە لێژنەیەکى پزیشکى پسپۆڕ پێکهێنرا، بۆ دووبارە پشکنینەوەى ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەى کە بە کەمئەدام لەقەڵەم درابوون بەڵام دواى ئەنجامدانى پشکنین بۆیان دەرکەوت نزیکەى نیوەى ئەو ڕێژەیەپەککەوتە نین".

 

راشیگەیاند: " دواى راگەیاندنى ئەنجامى پشکنینەکان بەدوو لیست ناوى ئەو کەسانەى کە پەککەوتە بوون و ئەوکەسانەشى کە پەککەوتە نەبوون ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیران کرا بۆ ئەوەى بڕیارى پێویستى لەسەر بدرێت".

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەش کرد" لەسەر فەرمانى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاردرا ئەوانەى کە لە پشکنین دەرچوون و پەککەوتەن مووچەکانیان وەکو خۆى پێبدرێت و بەردەوامبێت، بەڵام ئەوانەى کە لە پشکنین دەرنەچوون ئەوانیش دووبەشن ئەوانەى کە خانەنشینى دەیانگرێتەوە ئەوا بەپێى یاساى خانەنشینى دەبنە خانەنشینى ئاسایى بەڵام ئەوانەى کە خانەنشینى نایانگرێتەوە دەبێ بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان، بڕیارەکەش لەم مانگەوە دەچَتە بوارى جێبەجێکردنەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending