ڕێژەى بڕینى پلە تایبەت، بۆچى لەسەدا 50 یە؟!
عه‌بدوڵا رێشاوى
ئەنجومەنى وەزیران ئەڵێت لە بەرکەمى ئەو پارەیەى لەبەردەستمانە ئەم مانگە بە رێژەیەک لەموچەى هەمو فەرمانبەران ئەبڕین .. به‌ڵام بۆچى دەبێت لەم بڕینەشدا دیسانەوە تاى ترازوەکە لاى پلە تایبەتەوە هەر پڕبێت؟!
وەڵامەکە رونە ئەو لە بنەماوە موچەکەى ئەوەندە زۆرە تالێی ببڕیت کەم ناکات! 12 ملیۆن ئەبێتە شەش ملیۆن ، نعم الله ، هەشت ئەبێت بە چوار ، خوانەیبڕێ ، 16ش ئەبێت بە هەشت ، چیبکەین هەر ئەوەهەیە.
کێشەکە لە کویایە : تۆ هاتویت موچه‌یه‌ك 500 هه‌زاره له سه‌دا 21ی لێده‌بڕیت موچه‌یه‌كیش 8 ملیۆن و 12 ملیۆن و 15 ملیۆنه له‌سه‌دا په‌نجای لێ ئه‌بڕیت!
بەمشێوەیەش کەسێک موچەکەى 500 هەزارە ، بەم بڕینە تا چوار سەد هەزار کەم ئەکات ، ئەمەش کاریگەرى لەسەر ژیانى هەیە ، بەڵام سەرۆکایەتیەکان ، بۆنمونە 16 ملیۆن ئەبێ بە هەشت ملیۆن ، 12 ملیۆن ئەبێت بە 6 ملیۆن ، 8 ملیۆنەکانیش ئەبن بە چوار ملیۆن ، ئایا ئەم دو بڕینە وەک یەکە؟! نەخێر، هەرگیز.
بە دیوێکى ترا ئەمە دیسانه‌وه ڕەنگدانەوەى هه‌مان عه‌قڵیه‌تی جیاوازیی و نادادییە ، یانى چۆن لەکاتى پارە زۆریا پلە تایبەت ئەبێ زۆر ببات ، لەکاتى قەیرانیشا هەر ئەوەندە دەبات کە پێوەى دیار نیە، باجی ڕاسته‌قینه‌ش هه‌ر فه‌رمانبه‌ری ئاسایی ده‌یدات.
هەتا عەقڵیەتێک دروستنەبێت ، ئیش بۆ خەڵکى هەژارو چینى ناوەڕاستى کۆمەڵگا بکات ، دۆخى وڵات رێکنابێتەوە ، ئەگەر نەک چل رۆژ جارێک هەمو هەفتەیەکیش موچە بدرێت ، چونکە ئەسڵى کێشەکە لە جیاوازیەکەدایە كه به‌رده‌وام باری سه‌رشانی چینی ناوه‌ڕاست قورس‌تر ئه‌كات.
ئەگەر قەیرانەو- بێگومان حوكمڕانیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماو ترازویه‌كی خوارو خێچ دامه‌زرابێت هه‌ر به قه‌یران ده‌گات - ئه‌وا کەس بەقەدەر پەلەتایبەتەکان لە بەرپرسیارێتى ئەم قەیرانە بەرپرس نیە -هەرکەس بەئاستى بەر پرسیارێتیەکەى- كه‌واته فەرمون بڕینى پلە تایبەت بگەیەننە لەسەدا 70 ، جا ئەوکاتەش هێشتا هەر ئەو موچەیەى ئەم مانگە ئێوە وەریدەگرن سەد بەرابەر زیاترە لە موچەى فەرمانبەرى ئاسایی ، هەزار بەرابەر زیاترە لە موچەى کەم ئەندام ، سەد بەرابەر زیاترە لە موچەى خانە نشینێک هەمو تەمەنى لە خزمەتى وڵات‌دا بەخەرجداوە.
من هەمیشە وتومە بنەماى ئەم قەیرانە لەوعەقڵیەتایە کە لە بنەماوە لەسەر بە پێویست زانینى جیاوازیی و بە یاساییکردنى جیاوازیی و بە دامەزراوە کردنى جیاوازیی و بە ئەخلاقیی کردنى جیاوازیی ، دامەزراوە .