English | عربي

فه‌رید زامدار نووسه‌ر و شاعير كۆچی دوایی كرد


فه‌رید زامدار نووسه‌ر و شاعير كۆچی دوایی كرد

2019/07/22 | 00:50

(هەواڵ كوردستان)-

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، نووسه‌ر و شاعیر و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (باسنیوز)، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و، فه‌رید زامدار، شاعیر و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی دیاری هه‌رێمی كوردستان دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی، كۆچی دوایی كردووه‌.

زامدار پێشمه‌رگه‌ی دێرین بووه‌ و دۆستی جه‌ﻻل تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆ ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و له‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ش بووه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی (باسنیوز)، له‌م دواییانه‌ چه‌ند جارێك به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه‌.

 

فه‌رید زامدار جگه‌ له‌ بواری نووسین كه‌ خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، له‌ بواری رۆژنامه‌وانیشدا كاری كردووه‌ و ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بووه‌، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری بووه‌.

زامدار نزیكه‌ی سێ ساڵ هه‌فتانه‌ گۆشه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ ڕۆژنامه‌ی (باس) هه‌بووه‌ و تێیدا بۆچوونه‌كانی خۆی له‌بواری جیاوازدا خستووه‌ته‌ ڕوو.

 

به‌ ناوی ده‌زگای میدیایی (باس)، هاوخه‌میی خۆمان بۆ كۆچی دوایی فه‌رید زامدار ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و نووسه‌ر و رۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending