English | عربي

هەڵبژاردنێکی جیاواز لە کۆریای باکوور ئەنجام درا


هەڵبژاردنێکی جیاواز لە کۆریای باکوور ئەنجام درا

2019/07/22 | 09:35

(هەواڵ كوردستان)-

هەڵبژاردنێک لە کۆریای باکوور بۆ ئەنجومەنە خۆجێیەکان ئەنجام درا، کە لە هیچ وڵاتێکی پێشکەوتوو و دیموکراتخواز هەڵبژاردنی بەو شێوەیە ئەنجام نەداروە.

رۆژی یەکشەممە 21-7-2019، هەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێیەکان بەبی رکابەر (تەنیا یەک لیست هەبوو بۆ دەنگدان پێی) ئەنجام درا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-7-2019، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاندووە، کە رێژەی %99.98ـی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، دەنگیان داوە.

لەو هەڵبژاردنە، ئەو هاووڵاتییانەی کۆریای باکوور، کە لە دەرەوەی وڵاتن، لەگەڵ ئەو کرێکارە کۆریانەی لەناو دەریا کار دەکەن، مافی دەنگدانیان نەبوو.

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە وێستگەیەکی دەنگدان لە پارێزگی هامجیۆنگی باکوور، بەشداریی هەڵبژاردنەکەی کردووە و دەنگی داوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending