English | عربي

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى فه‌رید زامدار ده‌كات


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى فه‌رید زامدار ده‌كات

2019/07/22 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى مامۆستا فه‌رید زامدارى شاعیره‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

هه‌واڵى كۆچى دواییى شاعیرى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌رید زامدارم پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیان و له‌ شاعیر و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌میانم.

خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌واییى هه‌مووان بداته‌وه‌.

یادى مامۆستا فه‌رید زامدار به‌ به‌رهه‌م و وشه‌ و شیعره‌ جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌میشه‌ له‌ دنیاى ئه‌ده‌بى كوردیدا به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

22/7/2019

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending