English | عربي

دڵشاد پیرۆت: تا ئێستا ٦٠ھەزار عەرەب ھاوردەی کەرکووک کراوە


دڵشاد پیرۆت: تا ئێستا ٦٠ھەزار عەرەب ھاوردەی کەرکووک کراوە

2019/07/22 | 17:35

(هەواڵ كوردستان)-

 

کەرکووک -KDP.info- پڕۆسەی تەعریب و بەعەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەرپرسێکی کوردیش لە کەرکووک ئاشکرای کرد، بەپێی ھەندێ ئامار تا ئێستا ٦٠ھەزار عەرەبی شۆڤێنی لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە ھاتوونەتە کەرکووک.

 

دڵشاد پیرۆت، ئەندامی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەداخەوە پڕۆسەی تەعریب لە کەرکووک ھێشتا درێژەی ھەیە و ژمارەیەکی بەرچاوی خێزانی عەرەب لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە ھاوردەی شاری کەرکووک و دەوروبەری کراون، لە بەرانبەردا کورد لەسەر زەویی باب و باپیرانی دەردەکرێت و دەست بەسەر زەوی و مڵکی ھاووڵاتییانی کوردی کەرکووکدا دەگیرێت."

 

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی: "ھاتنی عەرەب بۆ گۆڕینی ڕەوشی کەرکووک لە بەرژەوەندیی پێکھاتەیەک پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەییی عێراقە و پێویستە ڕەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە، چونکە مەترسی بۆ سەر کەرکووک زیادی کردووە و لە زۆر ناوچەش ھەڕەشە لە کورد دەکرێت بۆ تێکدانی خانووەکانیان."

 

پەیوەیست بە ژمارەی ئەو عەرەبە شۆڤێنیانەی ھاتوونەتە کەرکووک، پیرۆت دەڵێت: "لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئێمە نەگەڕاوینەتەوە بۆ شارەکەمان، بەڵام ھەر خۆیان، ئەوانەی لە کەرکووکن، ئاماری ھاوردەکردنی عەرەب بڵاو دەکەنەوە و بەپێی ئاماری بەردەست تا ئێستا ٦٠ھەزار عەرەب لە دەرەوە ھاتوونەتە کەرکووک و زۆربەشیان لە سنووری قەزای دوبز جێگیر بوونە، چونکە ئەو ناوچەیە زۆربەی نەوتی کەرکووکی تێدایە."

قائید میرۆ

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending