English | عربي

بە بڕیاری حکوومەت سیستەمی فەرمانگەکانی دادنووسیی هەرێم دەکرێنە ئەلیکترۆنی


بە بڕیاری حکوومەت سیستەمی فەرمانگەکانی دادنووسیی هەرێم دەکرێنە ئەلیکترۆنی

2019/07/22 | 17:35

(هەواڵ كوردستان)-

 

خانه‌قین-KDP.info - حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سیستەمی فەرمانگەکانی دادنووسی بکرێتە ئەلیکترۆنی و گوتەبێژی وەزارەتی دادیش ئاشکرای کرد، بەخێراترین کات و پێشکەوتووترین شێواز کارەکانی بەڵێننامە و عەریزەنووسین و بریکارنامە جێبەجێ دەکرێن.

 

نەریمان تالب، گوتەبێژی وەزارەتی داد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی بەئەلیکترۆنیکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پاش پێداچوونەوە، وەزارەتی داد بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی فەرمانگەکانی دادنووسیی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و، بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەمەودووا سیستەمێکی نوێ لە فەرمانگەکانی دادنووسیدا پەیڕەو دەکرێت و ئامانج لەو پڕۆژەیەش ئەوەیە کە ھەموو کاروبارەکانی دادنووسی و بریکارنامە و عەریزەنووسین و بەڵێننامە بە کۆمپیۆتەر و ئەلیکترۆنی بکرێن، لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە زانیارییەکان کۆ دەکرێنەوە و دەخرێنە سێرڤەرێکەوە و دوواتر بۆ سێرڤەرێکی گەورەتر ڕەوانە دەکرێن لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری."

 

گوتەبێژی وەزارەتی داد دەشڵێت: "ھاووڵاتییان لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن، چونکە ھاووڵاتییان بە سیستەمی نوێ ھەموو خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت و بەخێرایی ھەموو کاروبارەکانی بۆ تەواو دەکرێت و دەدرێتە دەست ھاووڵاتی، ھەروەھا عەریزەنووسەکان ڕێک دەخرێنەوە و ئەوانەیشی شارەزا نین لە کۆمپیۆتەر لە لایەن حکوومەتەوە خۆلی فێربوونیان بۆ کراوەتەوە و کەس بێبەش ناکرێت."

 

نەریمان تالب ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "سیستەمی نوێی دادنووسی لە لایەن کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنیا بڕی پێنج ھەزار دینار وەردەگرێت لە بەرانبەر مامەڵەی ھاووڵاتییان، ئەویش نیوەی پارەکە دەبێتە داھات بۆ حکوومەت و نیوەی دیکەش وەک ھاندەرێک دەبەخشرێت بە فەرمانبەران، ئەگەر لە داھاتوودا ھەست بەوە کرا پارەکە زۆرە، پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییاندا بڕیار دەدرێت، ئێستا لە قۆناغی سەرەتادایە و لە سێ شوێن دەستی پێ کردووە و بڕیارە ھەموو ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە."

 

قائید میرۆ








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending