كەناڵی ئێن ئارتی : بریاری داخستنی كەنەڵەكەمان فشاری سیاسیە
2020-06-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كه‌نالى ئێن ئارتى له‌باره‌ى بریارى داخستنیه‌وه ده‌لێت داواكارى گشتى نوسراوى ئاراسته‌ى وه‌زراتى ڕ‌ۆشنبیرى كردوه‌و تائیستا هیچ شتێكى فه‌رمیان بهدهستنهگهیشتوهو ده‌لێت بابه‌ته‌كه فشارى سیاسیه.
رێبوار ئه‌و ره‌حمان سه‌رپه‌رشتیارى گشتى ئێن ئارتى به سپێده‌ى ڕاگه‌یاند" بریاره‌كه درێژه‌ى ئه‌و فشارانه‌یه كه پێشتریش خراوه‌ته سه‌ر ئێن ئارتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگى شه‌قام بوه‌و راستیه‌كانى گه‌یاندوه ".
وتیشى" داواكارى گشتى نوسراوى ئاراسته‌ى وه‌زراتى ڕ‌ۆشنبیرى كردوه‌و تائیستا هیچ شتێكى فه‌رمیمان بهدهستنهگهیشتوهو خۆزگه داواكارى گشتى كارى له‌سه‌ر برینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و گه‌نده‌ڵى و نادادیهكانى دیكه‌ى كوردستان بكردایه نه‌ك داخستنى ئه‌م كه‌ناله ".