English | عربي

"كورد لەوانی دیكە جیا ناكەینەوە" عادل عەبدولمەهدی: ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت ئێمەش بەشە بودجە نانێرین



2019/07/23 | 09:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كێشەكان چارەسەربكەن، "نەك گرژیی و ئاڵۆزیەكان زیاتربكەین"، وتیشی، كورد لە پێكهاتەكانی دیكە جیاناكەینەوە.پەیوەستین بە دەستور و یاساوە، یاسای بودجەی عێراقیش دەڵێت پێویستە كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بداتە حكومەتی عێراقی 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ دوشەممە چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوسدا ئەنجامدا و سەبارەت بە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دواو وتی، "پەیوەستین بە دەستور و یاساوە، یاسای بودجەی عێراقیش دەڵێت پێویستە كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بداتە حكومەتی عێراقی، ئەگەر ئەو بڕە نەوتە نەگاتە دەست بەغدا بەشە بودجەكەی دەبڕدرێت".ئاماژەی بەوەشكرد، "بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو بڕە نەوتە دیاریكراوە لە كوردستانەوە نەدرێتە بەغدا، بەشە بودجەی هەرێم دەبڕین، ئەو بڕە موچەیەش كە لە ماوەی حكومەتی پێشودا نێردراوە بە شێوەیەكی یاسایی و لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا بوە".عەبدولمەهدی وتیشی، "ئەگەر بەوشێوەیە كارەكان بڕوات دانیشتوانی كوردستان دڵخۆشتردەبن و ئەوەش دەبێتە هۆی پەیوەستبونی رۆڵەكانی ئەم خاكە بە نیشتیمانە یەكپارچەكەیانەوە". كێشه‌ی كورد له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌یه‌، پێش ئه‌م حكومه‌ته‌ و رژێمی پێشو، هه‌ر له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی و به‌كر سدقییه‌وه‌ شتێك هه‌بوه‌

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق رونیشیکردەوە، "مه‌حاڵه‌ جیاوازی نێوان كورد و ئه‌وانی دیكه‌ بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌من هه‌موان عێراقیین، به‌ڵام هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك خاوه‌نی مێژو، تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن، كێشه‌ی كورد له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌یه‌، پێش ئه‌م حكومه‌ته‌ و رژێمی پێشو، هه‌ر له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی و به‌كر سدقییه‌وه‌ شتێك هه‌بوه‌، ناوی كێشه‌ی كورد بوه‌، بۆیه‌ كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ و نه‌وته‌وه‌ نییه‌، بەڵكو شتێك هه‌یه‌ به‌ ناوی كێشه‌ی كورده‌وه‌، ئایا هاوكار ده‌بین له‌ چاره‌سه‌ركردنی یان نا؟ بۆیه‌ ئه‌مه‌ یه‌كسانییه‌ له‌ نێوان ته‌واوی عێراقییه‌كاندا كه‌ هاوكاربین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان". 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending