English | عربي

ئەمریکا و دوو وڵاتی عەرەبی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن


ئەمریکا و دوو وڵاتی عەرەبی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن

2019/07/23 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمریکا و دوو وڵاتی عەرەبی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن و شانشینی عەرەبستانی سعودیەش وەک چاودێر، بەشداریی دەکات.

سوپای میسری رایگەیاندووە، مانۆڕەکە  لەژێر ناوی (سڵاوی هەڵۆ- وەڵامی هەڵۆ 2019) بە بەشداریی هێزی دەریایی وڵاتەکەی، ئیمارات و ئەمریکا و چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی F16، ئەنجام دەدرێت.

عەقید تامیر محەمەد ریفاعی، گوتەبێژی سوپای میسر رایگەیاندووە، مانۆڕەکە لە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 22-7-2019 لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای سوور دەستی پێ کرد و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

لەو مانۆڕەدا، کە سعودیە وەک چاودێر بەشداریی دەکات، مەشق لەسەر رووبەڕووبوونەوەی مووشەک، پووچەڵکردنەوەی مینە دەریاییەکان، دەکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending