English | عربي

عەریزەنووسەکان بایکۆتیان راگەیاند


عەریزەنووسەکان بایکۆتیان راگەیاند

2019/07/23 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-  

دوای ئەوەی وابڵاوکرایەوە کە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کاری نووسینی عەریزە بە ئەلیکترۆنی بکات و پرۆسەکەش بداتە کەرتی تایبەت و بۆ هەر عەریزەیەک ٢٥ هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەربگیرێت، عەریزەنووسەکان بایکۆتیان ڕاگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لە  ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکان عەریزەنووسەکان بە نیازن بایکۆت بکەن و لەمڕۆوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بن.

 

ئەو عەریزەنووسانە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن، ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات و هەڵبوەشێندرێتەوە، ئەگینا لەسەر بایکۆتەکەیان بەردەوام دەبن.

 

ئەو کەسانەی کاری عەریزەنووسی دەکەن، لە سەرجەم دادگا و دادنووسەکان و بەشێک لە فەرمانگەکاندا کار دەکەن، بۆیە ئەگەر هەیە بایکۆتەکەیان کێشە بۆ هاووڵاتییان درووست بکات.

 

پێشتر هەر عەریزەیەک بە شێوەی دەستی لەلایەن عەریزەنووسەکانەوە پڕدەکرایە و لە بەرامبەردا بڕی ٢٥٠٠ دینار یان ٣ هەزار دینار وەردەگیرا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending