English | عربي

پێنج پەرلەمانتار بە دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون وپارێزبەندیان لێوەردەگیرێتەوە


پێنج پەرلەمانتار بە دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون وپارێزبەندیان لێوەردەگیرێتەوە

2019/07/23 | 10:35

(هەواڵ كوردستان)- لە سەر تێوەگلانیان لە گەندەڵی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پێنج ئەندامی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا.

عەبدولڕەحیم شممەری، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاندوە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پێنج پەرلەمانتار.

بێ ئەوەى ناوى پەرلەمانتارەکان بهێنێت شممەری ڕایگەیاند: ئەو پێنج پەرلەمانتارە بە دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون کە بریتییە لە بەهەدەردانی پارە و گەندەڵی لەوکاتەی لە دەسەڵاتی جێبەجێکردندانبوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending