English | عربي

ئه‌رکه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌م و مۆدێلێکی جیاواز


ئه‌رکه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌م و مۆدێلێکی جیاواز

2019/07/23 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)- زوبێر عوسمان دوای نۆ مانگ و نۆ رۆژ له‌ چاوه‌ڕوانی و خۆڕاگریی و دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که‌ گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌ هه‌ورازو نشێوو قۆناغی سه‌ختتدا تێپه‌ڕی، سه‌ره‌نجام کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دایک بوو، رۆژی 10/7/2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ متمانه‌ی پێبه‌خشرا.

کابینه‌ی نۆیه‌م به‌راورد به‌ هه‌ر هه‌شت کابینه‌کانی پێشووتر، زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر کرا، زۆرترین ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستی له‌رێگه‌دابوو، به‌هۆی دواکه‌وتنی له‌ راده‌به‌ده‌ری پێکهێنانی کابینه‌که‌ش، زۆرترین ره‌خنه‌ی لێگیرا، ره‌خنه‌کان هه‌مه‌ جۆربوون (ره‌خنه‌ی سه‌وز، ره‌خنه‌ی زه‌رد، ره‌خنه‌ی نیللی و سپی و پرته‌قاڵی و سوور و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی ره‌ش و شین) ده‌گیران.

زۆرجار ره‌خنه‌ له‌ یه‌کێتی ده‌گیرا که‌ هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ته‌ و باس له‌ رێکنه‌که‌وتنی باڵه‌کان و کێشه‌ی ناوخۆیی ده‌کرا له‌کاتێکدا یه‌کێتی له‌دوای ئه‌نجامدانی رێکه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی له‌ 4/3/2019 و وتووێژکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی رێکه‌وتنی ئیداری و دوای بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، له‌ رۆژی (7/4/2019) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه‌ په‌سه‌ندکراو شاندی باڵای یه‌کێتی به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڤاڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رۆژی 8/4/2019 گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر بۆ واژوکردنی رێکه‌وتنه‌که‌، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌که‌ دواخرا، واته‌ یه‌کێتی له‌دوای کێشمه‌کێشی شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌ و دانوستانی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی له‌ رۆژی 8/4/2019-ه‌وه‌ ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بوو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م و پێش سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی رۆژی 6/7/2019 کاندیده‌کانی بۆ پۆسته‌کانی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیر و ده‌سته‌کان یه‌کلاکرده‌وه‌ و رۆژی 7/7/2019-ش لیستی ناوی کاندیده‌کانی به‌ نووسراوی فه‌رمی ژماره‌ (944) راده‌ستی مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێم کرد، که‌ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تووشی شۆک کرد که‌ گره‌ویان له‌سه‌ر رێکنه‌که‌وتنی باڵه‌کانی یه‌کێتی ده‌کرد و …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending