هەواڵی کوردستان ئێستا

پرسەنامەیەك لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانییەوە

پرسەنامەیەك لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانییەوە
پرسەنامەیەك لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانییەوە

2019-12-30 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەداخه‌وه‌ هەواڵی كۆچی ناواده‌ی هونەرمەند و ئه‌كته‌رى دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگه‌یشت.
بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان، له‌ كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی سلێمانی و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشتى خۆى شاد بكات.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
30/12/2019