English | عربي

تورکیا.. بەلەمێکی پەنابەران نوقم بوو


تورکیا.. بەلەمێکی پەنابەران نوقم بوو

2019/07/24 | 00:05

(هەواڵ كوردستان)-

نوێنەری فیدراسیونی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا ڕایگەیاند،پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەھۆی وەڕگەرانی بەلەمێکی پەنابەران لە شارێکی تورکیا، پەنابەرێک خنکاوە.

 

ڕۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیونی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ( ٢٣ / ٧ / ٢٠١٩ ) بەلەمێک کە لە شاری بۆدرومی تورکیاوە بەرەو جەزیرەی کیوس بەڕێ کەوتبوو و ٩ پەنابەری ھەڵگرتبوو نوقم بوو".

 

گوتیشی: "دوای ئەوەی ھێزە دەریاوانەکان بە سێ بەلەم و ھەلیکۆپتەرێکەوە بەھانای پەنابەرەکانەوە چوونە، ھەشت لەو پەنابەرانە لە خنکان ڕزگارکراون بەڵام پەنابەرێکیش خنکاوە".

 

دەربارەی ناسنامەی ئەو پەنابەرانە، نوێنەری فیدراسیونی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا گوتی: "تا ئێستە ناسنامەی ئەو پەنابەرانە نەزاندراوەو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانمان بۆ بابەتەکە دەستپێکردووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending