English | عربي

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارى خەرجکردنى دەرماڵەى ئەم فەرمانبەرانەیدا


وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارى خەرجکردنى دەرماڵەى ئەم فەرمانبەرانەیدا

2019/07/24 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەخەرجکردنی دەرماڵەیەک بەرێژەی 30% بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی ناو باخچەکان.

نوسراوەکە واژوی رێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی لەسەرە و تێیدا بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بەرێژەی 30% بۆ فەرمانبەرانی (ئەندازیاری کشتوکاڵی، رابەری کشتوکاڵی، چاودێر، باخەوان) لە باخچەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی دەرکردووە.

لەنوسراوەکەدا ئەوەشڕونکراوەتەوە ئەم بڕیارە لە بەرواری (1/1/2019) ـەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم گەنجینەکانیش ئاگادار کراونەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending