English | عربي

وەزارەتی پلاندانان هەنگاودەنێت بۆ دارشتنی پلانی ستراتیژی 2030 بۆ حكومەتی هەرێم


وەزارەتی پلاندانان هەنگاودەنێت بۆ دارشتنی پلانی ستراتیژی 2030 بۆ حكومەتی هەرێم

2019/07/24 | 22:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-‏‎ئەمڕۆ چوارشەمە 24-7-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت، دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان بەمەبەستی تاوتوێكردنی پلان و بەرنامەی چوار ساڵی داهاتو له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی باڵای وه‌زاره‌ت كۆبوەوە.

‏‎‌  پێویسته‌ هه‌مو به‌رێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت

له‌و كۆبونە‌وەیەدا بە وردی باس له‌ كارنامه‌ی چوارساڵی داهاتو و كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی و پلان و سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت كرا، له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان رایگەیاند، پێویسته‌ هه‌مو به‌رێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت"

ئەركی ئێمەیە بە بەرپرسیاریەتییەوە پلانی وردو ستراتیژیمان هەبێ بۆ سەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان و ناوچەكانی كوردستان

دارا ڕەشید وتیشی، ئەركی ئێمەیە بە بەرپرسیاریەتییەوە پلانی وردو ستراتیژیمان هەبێ بۆ سەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان و ناوچەكانی كوردستان.له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی رۆئیای 2020 كرا كه‌ وه‌زاره‌ت وه‌ك پلانی ستراتیژی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دایرشتوە.

بۆ ئێستاش بەپێویستزانرا پلانی 2030 ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی پێشکەشی حکومەتی هەرێم بکرێت.

‏‎دارا ره‌شید باسی له‌ زه‌روره‌تی پلانی ستراتیژی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ وه‌زاره‌ت رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌ دارشتن و دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.پاشان به‌رێوه‌به‌رانی گشتی باسیان له‌كاره‌كانیان كرد و چه‌ندین پێشنیار و راو سه‌ره‌نجیان خسته‌روو به‌ئامانجی زیاتر پیشخستنی پلان و كاری وه‌زاره‌ت.

‏‎له‌كۆتاییش وه‌زیری پلاندانان بریاریدا كۆبونه‌وه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ور‌ی به‌رده‌وام بێت بۆ ئەوە‌ی كار و پرۆژه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending