English | عربي

سبەی شاندێكی عێراق دەگاتە هەرێمبەغداد بەبێ هەرێم سەقامگیرنابێت و هەرێمیش ناتوانێت بەبێ بەغدا بەرنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ بكات


سبەی شاندێكی عێراق دەگاتە هەرێمبەغداد بەبێ هەرێم سەقامگیرنابێت و هەرێمیش ناتوانێت بەبێ بەغدا بەرنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ بكات

2019/07/24 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وابڕیارە سبەی شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بکەن و لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت کۆببنەوە، لای خۆشیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، "نە بەغداد دەتوانێت بەبێ هەرێم سەقامگیربێت و نە هەرێم دەتوانێت بەبێ بەغداد بەرنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ بكات"بەپێی زانیارییەكانی خەندان، شاندەکەی حکومەتی عێراق لە د.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و ثامر غەضبان وەزیری نەوت و وزە و راوێژكاری ئاساییشی نیشتمانی و نوێنەری عادل عەبدولمەهدی پێکدێت و بڕیارە سبەی پێنج شەممە، بگەنە هەرێمی كوردستان.لە ئێستادا گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەستیپێكردوە، لیژنە هونەری و پسپۆڕییەكان لە بابەتی نەوت و دارایی و ماددەی 140ی دەستور دەستبەكارن

لەو بارەیەوە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، "لە ئێستادا گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەستیپێكردوە، لیژنە هونەری و پسپۆڕییەكان لە بابەتی نەوت و دارایی و ماددەی 140ی دەستور دەستبەكارن، لیژنەكانیش لە هەردو حكومەتی بەغدا و هەولێر پێكدێن و دەستبەكاردەبن، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێكی حكومەتی عێراق دەچێتە هەرێمی كوردستان"بەشیر حەداد وتیشی،"ئێمە وەكو پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی لیژنەكانی دارایی و نەوت و وزە و لیژنەی یاسایی و ئاسایش و بەرگری، چاودێری گفتوگۆكان دەكەن".

پێویستە پەیوەندی لەگەڵ بەغداد بەهێز بكرێت و دۆسیەكانی دارایی و نەوت و وزە و ماددەی 140ی دەستور بە گفتوگۆی نێوان هەردولا لەچوارچێوەی دەستور چارەسەربكرێن

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتیشی،" هەرێمی كوردستان لە ئێستادا بەرنامەیەكی تێروتەسەلی هەیە، لە بەرنامەی حكومەتی كابینەی نۆیەمدا یەكێك لە خاڵەكان كە گرنگی پێدراوە ئەوەیە كە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ بەغداد بەهێز بكرێت و دۆسیەكانی دارایی و نەوت و وزە و ماددەی 140ی دەستور بە گفتوگۆی نێوان هەردولا لەچوارچێوەی دەستور چارەسەربكرێن".راشیگەیاند،"هەرێمی كوردستان هەنگاوی یەكەمی ناوە، سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدادی كرد، دواتر سەرۆكی حكومەت و شاندی یاوەری سەردانی بەغدادیان كردو لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە كۆبونەوە و گفتوگۆیانكرد، بڕیاردرا ئەم لیژنە پسپۆڕیانە دەستبەكاربن بۆ چارەسەری كێشەكان"

سەرۆك كۆمار هەوڵەكانی بەردەوامە، پاڵپشتی ئەم گفتوگۆیانە دەكات بۆ بەرەوپێشچون و یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری ئەو كێشانە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند،"جەنابی سەرۆك كۆمار هەوڵەكانی بەردەوامە، پاڵپشتی ئەم گفتوگۆیانە دەكات بۆ بەرەوپێشچون و یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری ئەو كێشانە، هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی  عێراق بەجدی لە هەوڵی بەیەك گەیاندنی هەولێرو بەغدان".

دڵنیام هەردولا لەبەر ئەوەی ئیرادەی جدیان هەیە لە پرسەكان،دەیانەوێت بگەن بە رێگە چارەیەك، چونكە نە بەغداد دەتوانێت بەبێ هەرێم سەقامگیربێت و نە هەرێم دەتوانێت بەبێ بەغداد بەرنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ بكات

سەبارەت بە بونی مەترسی لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەران لە بودجەی 2020ی عێراق لە حاڵەتی نەگەیشتنە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، بەشیر حەداد رایگەیاند،"دڵنیام هەردولا لەبەر ئەوەی ئیرادەی جدیان هەیە لە پرسەكان،دەیانەوێت بگەن بە رێگە چارەیەك، چونكە نە بەغداد دەتوانێت بەبێ هەرێم سەقامگیربێت و نە هەرێم دەتوانێت بەبێ بەغداد بەرنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ بكات، بۆیە هەردولا پێویستینا بەیەكتر هەیە و هەردولا ئەو ئیرادە و ویستەیان هەیە و نەرمیان بەرامبەر یەكتر نواندوە". 

لە هەرێمی كوردستانەوە نیەت پاكی دراوەتە بەغداد، لە بەغدادیشەوە گڵۆپی سەوز پێكراوە بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆكان بكرێت

راشیگەیاند،"لە هەرێمی كوردستانەوە نیەت پاكی دراوەتە بەغداد، لە بەغدادیشەوە گڵۆپی سەوز پێكراوە بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆكان بكرێت و ئەم كێشانە چارەسەربكرێت، بۆیە دەتوانم بڵێم دڵنیام و گەشبینم كە لەدانیشتنەكاندا هەردولا دەتوانن بگەنە رێگە چارەیەك، هەم لەمەسەلەی دارایی و نەوت هەم لە ماددەی 140ی دەستور.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending