English | عربي

به‌وێنه‌..‌ پێشانگایه‌ك بۆ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌


به‌وێنه‌..‌ پێشانگایه‌ك بۆ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

2019/07/25 | 00:55

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ دروشمی (ژیان له‌ ئامێزی ڕه‌نگدا)، گروپی بوژیا به‌ هاوكاری ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، پێشانگایه‌كی گرافیكی بۆ كچه‌ هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌.

 

جیهاد هه‌ورامی، ئه‌ندامی گرووپی بوژیا، له‌مباریه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌(24|7|2019)، هه‌ستاین به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی گرافیكی بۆ خاتوونی هونه‌رمه‌ند (حوسنا هه‌ورامی)، كه‌ نزیكه‌ی (30) تابلۆ له‌ پێشانگاكه‌دا نمایشكرابوو".

 

گوتیشی: "ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌، زیاتر گرنگیدانبوو به‌ تواناكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی لاوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئامانجمان خستنه‌ڕووی هه‌ندێ په‌یامی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ژینگه‌ییی و ڕۆڵی ژنان بۆ ئازادی بوو".

 

حوسنا هه‌ورامی، كچه‌ هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ باره‌ی پێشانگاكه‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌م پێشانگایه‌م جیاوازبوو له‌ پێشانگاكانی پێشووترم، چونكه‌ تابلۆكانی پێشووترم به‌ بۆیه‌ی زه‌یتی كێشرابوو، به‌ڵام تابلۆكانی ناو ئه‌م پێشانگایه‌م، گرافیكن كه‌ به‌ سێ پڕۆگرامی كۆمپیوته‌ری درووستمكردوون و نمایشم كردن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending