English | عربي

زانكۆی ئەمریكیی كوردستان-دھۆك و زانكۆی میدڵ تێنێسی ستەیت یاداشتێك ئیمزا دەكەن


زانكۆی ئەمریكیی كوردستان-دھۆك و زانكۆی میدڵ تێنێسی ستەیت یاداشتێك ئیمزا دەكەن

2019/07/25 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە زانكۆی ئەمریكیی كوردستان-دھۆك یاداشتێكی لەیەكتری تێگەیشتنی لەگەڵ زانكۆی میدڵ تێنێسی ستەیت ئیمزا کرد، ئەمەش وەکو بەشێک لە یەکەم هەنگاو دێت بۆ دەستپێکردنی چوار هاوبەشی گەورە لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا.

دکتۆر نزار نعمان ڕاگری گشتیی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بە ئامادەبوونی د.پیتەر کەنینگهام جێگری ڕاگری گشتیی زانکۆی میدڵ تێنێسی، یاداشتەکەی ئیمزا کرد.

ئەم هاوبەشیە دەرفەت دەدات بە قوتابیانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان کە بەشێک لە خوێندنەکەیان لە زانکۆی میدڵ تێنێسی ستەیت تەواو بکەن یان بەرەو خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بڕۆن.

هەروەها ڕێگا دەدات بە قوتابیان زیاتر لەناو ١٦٠ پرۆگرامی خوێندن هەڵبژێرن و بخوێنن.

لە هەمان کات دا، قوتابیانی میدڵ تێنێسی ستەیت دەتوانن لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان ساڵێک بۆ دوو ساڵ درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.

لەمبارەیەوە مایکڵ مککلێلن بەڕێوەبەری پێشبردنی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە یەکێکە لە کۆمەڵە هاوبەشییەک کە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان-دهۆک لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا ئیمزایان دەکات.

جگە لە زانکۆی میدڵ تێنێسی ستەیت، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک کار دەکات لەگەڵ زانکۆی هۆستن، وەین ستەیت و زانکۆی بوفاڵۆ بۆ ئیمزاکردنی زنجیرە هاوبەشییەکی گرنگ، ئیدی قوتابیانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک توانای ئەوەیان دەبێت کە لە ئەمریکا درێژە بە خوێندنیان بدەن.

جێی باسە ئەمەش لە كاتێكدایە كە زانکۆی میدڵ تێنێسی ستەیتی ئەمریكی تەنها ٤٠ کیلۆمەتر لە شاری ناشڤیڵەوە دوورە، كە لەو شارەدا گەورەترین رەوەندی کورد لە ئەمریکا دەژین.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending