English | عربي

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌

2019/07/25 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)- شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، له‌چوارچێوه‌ی كارو دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆلۆنێل (ڤێل برینگ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌‌عیراق كۆبووه‌وه‌.

هه‌ردوولا ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرد.

هاوكات هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیاو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گفتووگۆیانكردو وه‌فده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ته‌ئكیدیان له‌به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتیه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending