English | عربي

خۆپیشاندەرانی هۆنکۆنگ بەرەنگایی ڕێگریەکانی پۆلیس دەکەن


خۆپیشاندەرانی هۆنکۆنگ بەرەنگایی ڕێگریەکانی پۆلیس دەکەن

2019/07/27 | 16:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-خۆپیشاندەرانی هۆنکۆنگ خۆپیشانێکی بەرفراوانیان بۆ ئیدانەکردنی ڕێگریەکانی پۆلیس   و دژی هێرشبەرە نهێنیەکانی وڵاتی چین سازکرد کە هەفتەی ڕابردو هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و فەرمانبەرانی وێستگەیەکی شەمەندەفەری لەهۆنکۆنگ.بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ شەممە هەزاران خۆپیشاندەر ئەمرۆ خۆپیشانێکیان کرد بۆ بەرەنگاری کردن لە ڕێگریەکانی پۆلیس لە دژی هێرشبەرە نهێنیەکانی وڵاتی چین کە لە هەفتەی ڕابردوو هێرشیان کردبویە سەر خۆپیشاندەران و فەرمانبەرانی وێستگەیەکی شەمەندەفەر لەهۆنکۆنگی پایتەختی ئەو وڵاتە. پۆلیس، کە ڕەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت بە هۆی شکستهێنانی لە پاراستنی هاوڵاتیان لەم هێرشە نهێنیە لە ناوچەی یون لۆن، ڕەتیکردەوە کە چالاکوانان خۆپیشاندان  ئەنجامبدەن لە ناوچەکەدا بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە، بەڵام چالاکوانان سوربون لەسەرهەڵوێستەکەیان و کاتژمێر 3:30 ی دوانیوەڕۆ لە کەشوهەوایەکی زۆر گەرمدا خۆپیشاندانیان کرد و چەند دروشمێکیان لە دژی پۆلیس دوبارە ئەکردەوە.پۆلیسی وڵاتەکەیان بەپۆلیسی رەش ناودەبەنچالاکوانەکان کە پۆلیسی وڵاتەکەیان بەپۆلیسی رەش ناودەبەن بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە " ترسی ئەوەیان هەبوە ئەم خۆپیشاندانە توندوتیژی لێبکەوێتەوە، چونکە خۆپیشاندەرەکان لە دوای ڕوداوەکەی یەکشەمەی ڕابردو توڕەیەکی زۆریان پێوە دیار بو هەروەها هانی ئەو گوندنشینانەشیان ئەدا کە پێیان وابو نزیکن لە گروپە هێرشبەرە نهێنیەکە.ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردو، 100 کەس کەجلی سپیان لەبەردابو هەڵیانکوتایە سەر وێستگەی لون یۆن و لەهێرشێکدا کە دوای چەند کاتژمێرێک لەو ڕوداوە هات کە خۆپیشاندەران لە خۆپیشانێکدا هێرشیان کردبویە سەر فەرمانگەی پەیوەندیەکانی وڵاتی چین و لەم ڕوداوەشدا 45 کەس بریندار بون. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending