English | عربي

لەسەر حسابی جوتیاران گەنم بە قاچاخ هێنراوەتە عێراقخەندان لەبارەی هۆكاری نەدانی شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران زانیاری گرنگ ئاشكرادەكات


لەسەر حسابی جوتیاران گەنم بە قاچاخ هێنراوەتە عێراقخەندان لەبارەی هۆكاری نەدانی شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران زانیاری گرنگ ئاشكرادەكات

2019/07/27 | 22:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كێشەی سایلۆی مەخمورو شایستە داراییەكانی ساڵانی رابردوی جوتیارانی هەرێم دەڵێت،"بەقاچاخ گەنمهێنراوەتە عێراق و بە 150 دۆلار كڕدراوە و دەیانەوێت بە 500 دۆلار بدرێتەوە بە سایلۆی عێراق لەسەر حسابی جوتیاران، دەشڵێت، ئەوانەی ئەو كارە دەكەن كوردن.

عادل عەبدولمەهدی پێی وتین با وەزیری بازرگانی عێراق ئەو كێشەیە وەكو دۆسیەیەك بخاتە بەردەستم بە هەمو وردەكارییەكانییەوە، بۆ ئەوەی دیراسەی بكەین و بڕیاری لەسەر بدەین

كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند،"لەكۆبونەوەی چەند رۆژی رابردومان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ، یەكێك لەو بابەتانەی باسمانكرد، شایستە داراییەكانی ساڵانی (2014-2015-2016)ی جوتیارانی هەرێمە كە تاكو ئێستا نەدراوە، یەكێكە لەو كێشانەی كە جوتیاری كورد زۆر زیانمەند بوە، پێمانوت كە تەنها بڕیاری تۆی ماوە بۆ ئەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت، لە وەڵامدا عادل عەبدولمەهدی پێی وتین با وەزیری بازرگانی عێراق ئەو كێشەیە وەكو دۆسیەیەك بخاتە بەردەستم بە هەمو وردەكارییەكانییەوە، بۆ ئەوەی دیراسەی بكەین و بڕیاری لەسەر بدەین"

وەزیری بازرگانی داوایلێكردم كە من داواكارییەك بنوسم و لەسەر بنەمای ئەو داواكارییە دۆسیەكە دەخەمە بەردەست سەرۆكوەزیرانی عێراق

كاوە محەمەد راشیگەیاند،"ئەمڕۆ پەیوەندیم كرد بە وەزیری بازرگانی عێراق و لەبارەی وەرگرتنی گەنمی سایلۆی مەخمورو شایستە داراییەكانی ساڵانی رابردوی جوتیارانی هەرێم گفتوگۆمانكرد، وەزیری بازرگانی داوایلێكردم كە من داواكارییەك بنوسم و لەسەر بنەمای ئەو داواكارییە دۆسیەكە دەخەمە بەردەست سەرۆكوەزیرانی عێراق"

هەمو ساڵێك گەندەڵییەكی زۆر دەكرێت لە بابەتی گەنمی جوتیاران، یەكێك لەو هۆكارانەی بۆتە هۆی شایستەی دارایی جوتیارانی 2014-2015-2016 نەدرێت، ئەو گەندەڵییانە بوە

لەبارەی کێشەی وەرنەگرتنی گەنم لەسایلۆی مەخمور، كاوە محەمەد رایگەیاند،"هەمو ساڵێك گەندەڵییەكی زۆر دەكرێت لە بابەتی گەنمی جوتیاران، یەكێك لەو هۆكارانەی بۆتە هۆی شایستەی دارایی جوتیارانی 2014-2015-2016 نەدرێت، ئەو گەندەڵییانە بوە"

كۆمەڵێك خەڵكی چاوچنۆكی بازرگان، دێن گەنم لە دەرەوەی عێراق دەكڕن، بە نرخێكی كەمدەیكڕن هەر تەنێك لە نێوان 130 بۆ 150 دۆلار و بە قاچاخ دەیهێننە عێراق، كە هاوردەی دەكەن بەناوی گەنمی عێراقی و گەنمی جوتیاری عێراقی دەیدەنە سایلۆكانی عێراق بە 500 دۆلار بۆ هەر تەنێك

لەبارەی شێوازی گەندەڵییەكان وتی،"كۆمەڵێك خەڵكی چاوچنۆكی بازرگان، دێن گەنم لە دەرەوەی عێراق دەكڕن، بە نرخێكی كەمدەیكڕن هەر تەنێك لە نێوان 130 بۆ 150 دۆلار و بە قاچاخ دەیهێننە عێراق، كە هاوردەی دەكەن بەناوی گەنمی عێراقی و گەنمی جوتیاری عێراقی دەیدەنە سایلۆكانی عێراق بە 500 دۆلار بۆ هەر تەنێك، چەندین هەزار تەن دەهێننە ناو عێراق و لەسەر حسابی جوتیارە شایستەكە".

وەزیری بازرگانی عێراق پێی وتم كە راپۆرتمان پێگەشتوە لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و دەڵێن بەشێكی زۆر گەنمی قاچاخ هێنراوەتە لە سایلۆی مەخمور دەیانەوێت تەسلیمی سایلۆی عێراقی بكەن

وتیشی،"ئەمساڵیش دەستیانكردوە بە هێنانی گەنم بە قاچاخ لە عێراق، ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی عێراق پێی وتم كە راپۆرتمان پێگەشتوە لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و دەڵێن بەشێكی زۆر گەنمی قاچاخ هێنراوەتە لە سایلۆی مەخمور دەیانەوێت تەسلیمی سایلۆی عێراقی بكەن، بۆیە رامانگرتوە و فۆڕم دابەش دەكەین، هەر جوتیارێك كە ئەو فۆڕمە پڕدەكاتەوە بیسەلمێنێت كە ئەو زەوی هەیە و چاندویەتی و دوریویەتییەوە، ئەو كاتە ئێمە گەنمەكەی لێوەردەگرین، بەدەر لەوە گەنمەكە وەرناگرین، بۆ ئەوەی خەڵكی گەندەڵ و جوتیار لە یەكتر جیابكەینەوە".

 لەسەرتاسەری عێراق ئەو رێوشوێنانە دەگیرێتە بەرو هەر شوێنێك گومانی لێكرابێت ئەو رێوشوێنانە گیراوەتە بەرو تەنها لە مەخمور نەبوە

ئاماژەی بەوەشكرد كە لەسەرتاسەری عێراق ئەو رێوشوێنانە دەگیرێتە بەرو هەر شوێنێك گومانی لێكرابێت ئەو رێوشوێنانە گیراوەتە بەرو تەنها لە مەخمور نەبوە، رێژەیەكیش دانراوە بۆ هەرێمی كوردستان كە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێم تەنسیق دەكەن و بەپێی ئەو رێژەیەی دیاریی كراوە لە هەرێم وەردەگیرێت".

هێشتا نامەوێت زانیاری زۆر لەسەر ئەو كەسانە بدركێنم بەڵام بەپێی هەندێك زانیاری كوردن

ئاشكراشیكرد هێشتا نامەوێت زانیاری زۆر لەسەر ئەو كەسانە بدركێنم بەڵام بەپێی هەندێك زانیاری كوردن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending