وەزیری پێشمەرگە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
خەندان-
لەراگەیەندراوێكدا، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاكی كوردستان و سنوره‌كانمان، داواش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌ره‌و پێشتر‌و زیاتر ببات."
ئه‌م هێرشە ئه‌وه‌مان پێده‌ڵیت، كه داعش هێشتا زیندوه‌و به‌ته‌واوه‌تی بنبڕنهكراوه
لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە هێرشەكەی شەوی رابردوی چەكدارانی داعش بۆ ناحیەی گوڵەجۆ رایگەیاند،"ئه‌م هێرشە ئه‌وه‌مان پێده‌ڵیت، كه داعش هێشتا زیندوه‌و به‌ته‌واوه‌تی بنبڕنهكراوه، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و راوێژكارانی هاوپه‌یماناندا هۆشداری ئه‌وه‌مان داوه كه داعش تێكنهشكێنراوهو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ماوه، وه‌لێ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه كه هێشتا ئالنگاری و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئێمه‌ی كورد و هێزه‌كانمان له‌ناوچه جیاجیاكان ماوه و مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه."
داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌ره‌و پێشتر‌و زیاتر ببات
وەزیری پێشمەرگە جەختی كردوەتەوە،"له‌سه‌ر ئاماده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاكی كوردستان و سنوره‌كانمان، داواش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌ره‌و پێشتر‌و زیاتر ببات."
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگه‌یندراوێك له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه ...
جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانی زۆری ئێمه‌یه، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی ناڕه‌وای توندڕه‌وان وتیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر رۆڵه ئازاكانمان له سنووری قه‌زای كفری سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیان، شه‌هیدبونی به‌رێوه‌به‌ر و دو كارمه‌ندی ئاسایشی لێكهوتهوه.
سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان به بنه‌ماڵه و کەسوکاری شەهیدان (رائید سمكۆ عەلی) بەرێوەبەری ئاسایشی كۆكس و دوو كارمەندی تری ئاسایش راده‌گه‌ینین، كه له ئه‌نجامی كرده‌یه‌كی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان كه په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری كوڵەجۆی زەنگ ئاباد تێك‌شكاند و توانییان خەونی گڵاوی تیرۆریستان لە گڵ بنێن.
به‌داخه‌وه، ئه‌م هێرشەی تاریك په‌رستان و تیرۆریستانی داعش، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵیت، كه داعش هێشتا زیندووه‌و به‌ته‌واوه‌تی بنبڕنهكراوه، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و راوێژكارانی هاوپه‌یماناندا هۆشداری ئه‌وه‌مان داوه كه داعش تێكنهشكێنراوهو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ماوه، وه‌لێ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه كه هێشتا ئالنگاری و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئێمه‌ی كورد و هێزه‌كانمان له‌ناوچه جیاجیاكان ماوه و مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه.
لێره‌وه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاكی كوردستان و سنوره‌كانمان، داواش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌ره‌و پێشتر‌و زیاتر ببات.
هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه كرده‌ی له‌م شێوه‌یه ئامانجی تیرۆریستان ناپێكێت و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌دڵسۆزی و ئه‌مه‌كی هێزه ئازاكانی، له پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هێزه‌كانی تر به‌پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه و كاروانی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ دۆستهكانماندا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی میكانیزمی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باشتری ئه‌و كرده تیرۆریستیانه ده‌گرینه به‌رو هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه رێگای پشێوی و نائارامی تیرۆریستان كورته و له‌ناوی ده‌به‌ین.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم