English | عربي

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

2019/07/28 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وامه‌.

جه‌مال شكور ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسپێردراوه‌ بۆ پۆستی پارێزگاری نوێ كه‌ نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بێت.

وتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ به‌غدا یان له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن تێدا به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی پرسی پارێزگار یه‌كلا بێته‌وه‌ و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستپێبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌.

pukmedia








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending