ته‌ندروستى كه‌ركوك: 102 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوون
2020-06-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركوك، تا ئێستا 102 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی شاره‌كه تووشی كۆرۆنا بوون، رێژه‌ی تووشبوونیش له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كاندا له ئاستێكی به‌رزدایه.
ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له 25 ی شوبات یه‌كه‌م ئاماری تووشبووان به كۆرۆنا له شاره‌كه ڕاگه‌یه‌نرا كه چوار كه‌س بوون، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا ئاماره‌كه له هه‌ڵكشاندایه و ته‌نها له نێو كه‌رتی ته‌ندروستی 102 پزیشك و كارمه‌ند تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.